بەرشەلۆنە بە سێ سیناریۆ دەگاتە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ

AM:10:21:08/12/2021

6812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگدا بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی بایرن میونشن و یانە کەتەلۆنییەکە بە سێ سیناریۆ دەگاتە قۆناغی 16.

یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرەو کۆتایی دەچێت و لە کاژتژمێر 11ی ئەمشەو لە ئالیانز ئارینا بەرشەلۆنەی دووەمی ڕیزبەندی بە حەوت خاڵ لەلایەن بایرن میونشنی یەکەمی ڕیزبەندییەوە بە 15 خاڵ میوانداری دەکرێت.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ڕوسیا تودەی ئاشکرایکرد، لەسەر کاغەز یانەی بەنفیکای سێیەم بە پێنج خاڵ دەگاتە قۆناغی 16، کاتێک لە دینامۆکێڤ بباتەوە ئەگەر بەرشەلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن دووچاری شکستهات.

ڕوسیا تودەى ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە بە سێ سینارۆ هاوشانی بایرن میونشن دەگاتە قۆناغی 16 کە خۆیان لە بردنەوە لە بایرن میونشن بەبێ ڕەچاوکردنی ئەنجامی یارییەکەى بەنفیکا و دینامۆکێڤ و یەکسانبوونی بەنفیکا یان شکستی بە دینامۆکێڤ و یان شکستی خۆی بەرامبەر بایرن و شکستی یانە پورتوگالییەکە بەرامبەر یانە ئۆکرانییەکە.