AM:08:24:08/12/2021
916 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی
ستایشی یاریزانەکانی کرد و هیوای خواست بنزیمە بۆ دێربی بگەڕێتەوە و بەچێژەوە
یارییەکەى بەرشەلۆنەش سەیردەکات.
کارلۆ
ئەنچیلۆتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ستایشی ئەو ئاستە بەرزەى یاریزانەکانی کرد کە
بەرامبەر ئینتەرمیلان پێشکەشیان کرد و دووپاتیکردەوە، یاری لە دوای یاری ئاستی
یاریزانەکانی بەرزدەبێتەوە و هیواشی خواست لە کاتی نەبوونی بنزیمە یۆڤیچ ئەرکە
قورسەکان لەئەستۆ بگرێت.
کارلۆ
لە درێژەى لێدوانەکەى کە ڕۆژنامەی مارکا بەشێکی بڵاوکردەوە، ئەوەى ئاشکراکرد،
فشارەکان بەهۆی خشتەى یارییەکانەوە لەسەر مۆدریچ زۆرە و دەیەوێت پشووی پێبدات و
ڕۆڵی زیاتر بە کاماڤینگا و ڤالڤێردی ببەخشێت تا بەشداری یارییەکان بکەن.
ئەنچیلۆتی
ئاشکراشیکرد، ئاواتەخوازە بۆ یاری دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ تواناکانی بنزیمە
بەدەستبهێنێتەوە و لەوەڵامی پرسیارێکیشدا ئەوەى ئاشکراکرد، بێ شک سەیری یارییەکەى
بایرن میونشن و بەرشەلۆنە دەکات و دواتر بە گرنگیەوە چاوەڕێی تیروپشکی قۆناغی 16 دەکات.