خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ بە ئیڤەرتۆن دۆڕا

AM:12:58:07/12/2021

580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر ئیڤەرتۆن.

لە کۆتا یاری هەفتەی 15 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئیڤەرتۆن یاریکرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی دووی کاتی زیادکراودا مارتن ئۆدیگارد گۆڵێکی بۆ ئارسناڵ کرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.

لە خولەکی 79 ی تایمی دووەمدا، هێرشبەری بەرازیلی ڕیچارلسۆن گۆڵی یەکسانی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکردەوە و لە خولەکی 92 دیمارای گرای گۆڵی دووەمی ئیڤەرتۆنی کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، ئارسناڵ بە 23 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگدا دەبینرێت، ئیڤەرتۆنیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزەدایە.

خ . ک