پاریس جێگرەوەی مباپێی دیاریکرد

PM:11:10:06/12/2021

5156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ بڕیاری ڕۆیشتنی لە پاریس داوە و یانەکەش بە دوای باشترین جێگرەوەی دیاریکردووە.

پێگەی لی تێن سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

پێگەکە رایگەیاندوە، مباپێ دەیەوێت لە سەرەتای وەرزی داهاتوەوە پەیوەندی بکات بە ڕیاڵ مەدریدەوە و بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری ئەنجامبدات و خەونەکانی لەگەڵدا بەدیبهێنێت.

ئاشکراشیکردووە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان جێگرەوەی مباپێیان دیاریکردووە و دەیانەوێت ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند بگوازنەوە ڕیزەکانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانەکە گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە نەرویجیەکە و دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هالاند لە هاوینی داهاتوودا کارا دەبێت کە 75 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام هەر یانەیەک دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات دەبێت 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە بەڕێوەبەری کارەکان و باوکی یاریزانەکە.

خ . ک