PM:12:10:06/12/2021
668 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس هۆکارى دانیشاندنى مۆراتاى ئاشکراکرد و داواى لێبوردنیشى
لێ دەکات.
لە یارى نێوان یۆڤانتۆس و جەنەوا لە خولى ئیتاڵیا، کە بە دوو گۆڵى بێ
بەرامبەر لە سودى خانمە پیرەکە کۆتایى هات، ماسیمۆ ئەلیگرى لە خولەکى 73دا ئەلڤارۆ
مۆراتاى دانیشاند، بەهۆى ئەمەشەوە مۆراتا ناڕەزایى دەربڕى و بە توڕەییەوە دانیشت،
بەڵام ئەلیگرى داواى لێکرد بێدەنگ بێت و هەرا نەنێتەوە.
ئەلیگرى لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى دەزن ئاشکرایکرد، ئارەزووى نەکردووە مۆراتا
دابنیشێنێت، بەڵام کارتى زەردى وەرگرتووە، هەر بۆیە بەلایەوە باشتربووە بیهێنێتە
دەرەوەى یارییەکە.
ئەلیگرى دەڵێت "هیچ شتێک لە مۆراتاوە ڕوینەدا و من داواى لێبوردنى لێ
دەکەم، لەبەرئەوەى یارییەکى باشى کرد هەرچەندە گۆڵى نەکرد، شتێکى باشە بەو جۆرە
یارى بکات و هەروەها بۆ هەموو تیپەکەشمان".
گ . ف