بزانە ڕۆناڵدۆ چى کردووە وا ڕاهێنەرى نوێ دەستخۆشى لێدەکات

AM:11:24:06/12/2021

4688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى نوێى مانچستەر بە ئاستى یانەکەى لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاسدا دڵخۆشە و دەستخۆشیش لە ڕۆناڵدۆ دەکات.

ڕالف ڕانگنیکى ئەڵمانى ڕاهێنەرى نوێى یانەى مانچستەر یونایتد، لە یەکەم یارى خۆیدا و دواى بردنەوەى لە کریستاڵ پاڵاس لە خولى ئینگلتەرادا ئاماژەى بەوەکرد، ئاستى تیپەکەى تایبەت بووە بەتایبەت لە نیو کاتژمێرى یەکەمدا و توانیویانە تۆڕى گۆڵەکەیان بە خاوێنى بهێڵنەوە.

ڕانگنیک دەڵێت "ئەمە ئەو شتەیە کە دەبێت پەرەى پێ بدەین و پێویستمان بە پاراستى گۆڵەکەمانە، تەنیا یەک ڕاهێنانمان کردووە و لەبەرئەوەش من زۆر سەرسامم و ئاستێکى باشمان پێشکەش کرد زیاتر لەوەى چاوەڕێمان دەکرد".

ڕانگنیک باس لەوەشدەکات، ویستویانە بە دوو هێرشبەرەوە یارى بکەن و دەشڵێت "بەگشتى دەستخۆشیم هەیە بۆ هەموو ئەو کارەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەبێ تۆپ کردى، بەشێوەیەکى گشتى من دڵخۆشم بەو ئاستەى لە یارییەکەدا پێشکەشمان کرد".

گ . ف

Ronaldo's work off the ball, chapeau' - Man Utd star's pressing impresses Rangnick as new manager starts with a win | Goal.com