ڤیدیۆ..مینیرۆ جامى خولى بەڕازیلى بەرزکردەوە

AM:10:47:06/12/2021

676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى بەڕازیل، ئەتلەتیکۆ مینیرۆ لە براگانتینۆى بردەوە و دواى یارییەکەش جامى خولەکەى بەرزکردەوە.

لە هەفتەى 37 و پێش کۆتایى خولى پلە یەکى تۆپى پێى بەڕازیل، ئەتلەتیکۆ مینیرۆ، کە لە هەفتەى 36دا نازناوى خولەکەى بۆ دووەم جار لە مێژوویدا مسۆگەرکرد، میواندارى براگانتینۆى کرد.

ئەتلەتیکۆ مینیرۆ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بردەوە، گۆڵەکانیش کینۆ و زارانچۆ و ساڤارینۆ و هاڵک لە خولەکەکانى 20 و 52 و 78 و 89دا تۆماریانکرد، گۆڵەکانى براگانتینۆش لە خولەکەکانى 39 و 47 و 90دا لەلایەن جۆزییە و کیمارایس و سۆزاوە تۆمارکران.

دواى یارییەکەش یاریزانان و کارمەندانى ئەتلەتیکۆ مینیرۆ ئاهەنگى بردنەوەى نازناوەکەیان گێڕا و جامى پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە.

لە یارییەکانى ترى هەفتەکەدا، باهییا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە فلۆمێنێنسى بردەوە و کۆرەنتیانس و گریمیۆش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

گ . ف