ڤیدیۆ.. شەمشەمەکوێرەکەى ئیسپانیا بە بردنەوە شادبووەوە

AM:09:28:06/12/2021

600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، ڤالانسیا لە سێڵتا ڤیگۆى بردەوە و دواى سێ یەکسانبوونى لەسەریەک بە بردنەوە شادبووەوە.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 16ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، هەردوو یانەى سێڵتا ڤیگۆ و ڤالانسیا لە یاریگاى بالایدۆس ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ڤالانسیاى میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 19 و 53دا لە ڕێگەى هۆگۆ دورۆ و ماکسیملیانۆ گۆمێزەوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى سێڵتا ڤیگۆش ئیاگۆ ئەسپاس لە خولەکى 11دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە، ڤالانسیا دواى چوار یارى بە بردنەوە شادبووەوە و بە کۆکردنەوەى 22 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى هەشتەم بەدەستهێنا، سێڵتا ڤیگۆش بە 16 خاڵەوە بۆ پلەى 14یەم دابەزی.

لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، ئەمشەو کاتژمێر 11، یانەى خیتافى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى ئەتلەتیک بلباو دەکات.

گ . ف