AM:08:48:06/12/2021
1856 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە جامی عەرەب، عێراق یاری چارەنووساز بەرامبەر قەتەر ئەنجامدەدات و
ڕاهێنەرەکەشى دووپاتیکردەوە بە شێوازی هێرشبردن یاریدەکەن.
ئەمشەو کاتژمێر 10 لە دوایین جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب، لە کۆمەڵەی یەکەمدا
هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕی میواندار دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق لە دوو یاری ڕابردوودا خاوەنی تەنیا دوو خاڵە و لە پلەی
دووەمی کۆمەڵەکەدایە و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت لەو یاریەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت
لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جاماکە بێ گوێدانە ئەنجامی یاریەکەی تری
هەمان کۆمەڵە لە نێوان بەحرەین و عومان.
زیلیکۆ پیترۆڤیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە، لەو یاریەدا بە
شێوازی هێرشبردن یاریدەکەن و دەبێت یاریزانەکانی ئەو هەلانەی بۆیان دەڕەخسێت گۆڵی
پێ تۆماربکەن.
ڕاشیگەیاند، یاری یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن بەرامبەر قەتەڕ و سەرکەوتنیان بۆ
قۆناغی داهاتوو لە دەستی خۆیاندایە و نایانەوێت لەدەستیبدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئاستی یاریزانەکانی ڕازیە و بە شێوەیەکی زۆرباش
دەرکەوتوون لە دوو یاری پێشوودا و دەبێت بەرامبەر قەتەڕ هێرشبەرەکانیان لە باشترین
کاتی خۆیاندابن.
خ . ک