ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بەجیاوازى 26 خاڵ لە زەرەگۆزەى بردەوە

AM:10:30:05/12/2021

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید بەجیاوازى 26 خاڵ لە زەرەگۆزەى بردەوە و پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى کرد

لە هەفتەى 12ى خولى باسکەى ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى کاسادیمۆنت زەرەگۆزە بووەوە.

ڕیاڵ مەدریدى میوان بەجیاوازى 26 خاڵ و بەئەنجامى 86 خاڵ بەرامبەر بە 65 خاڵ یارییەکەى لەسودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید دەیەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولەکەدا تۆمارکرد، کە ئەمە پێنجەم بردنەوەى لەسەریەک بوو، بەمەش پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و لە پێش یانەى بەرشەلۆنە لاساى پلەى دووەمەوەیە، کە ئەم ئەمشەو یارى ئەم هەفتەیەى بەرامبەر یانەى باسکۆنیا ئەنجام دەدات.

گ . ف