لێدوانى ئەنچیلۆتى دواى بردنەوەکەى بەرامبەر سۆسیداد

AM:09:50:05/12/2021

840 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتى پێیوانییە لە نازناوى لا لیگا نزیکبوبێتنەوە و بە کارى بەرگرى تیپەکەشى لە یارییەکەدا سەرسام بووە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە خولى ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، ژمارەکان ئاماژەن بۆ ئەوەى کارێکى باشیان کردووە و لە یاریگایەکى قورسدا یارییەکى زۆر باشیان بەرامبەر تیپێکى بەهێز کردووە.

ئەنچیلۆتى دەڵێت "پێموانییە لە نازناوى لا لیگاوە نزیکبووبێتینەوە، کێبڕکێ لەسەر نازناوەکە بەردەوامە و زۆر یانە هەن کێبڕکێ دەکەن و زۆریش قورسە بردنەوە لە هەموو یارییەکاندا بەدەستبهێنیت".

ئەنچیلۆتى باس لەوەشدەکات، یارییەکەیان جیاواز بووە و سەرسامبووە بەوەى تیپەکەى زانیویەتى چۆن بەرگرى بکات و هیچ گومانێکیشى لە تواناکانى هێرشبردندا نییە.

لە بارەى دێربى مەدریدیشەوە ئەنچیلۆتى دەڵێت "یارییەکى تایبەتە و هیچ یانەیەکمان پاڵێوراونین بۆ بردنەوە و جارێک با بزانین چى ڕوودەدات، هەردوو یانەش یاریزانى خاوەن کوالیتى بەرزیان هەیە".

گ . ف

Ancelotti: