AM:09:05:05/12/2021
988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى ئەرجەنتین، بۆکا جۆنیۆرز لەگەڵ ئارسناڵ ساراندى بە گۆڵێک بۆ هەردوو
یەکسانبوو.
لە هەفتەى 24ى خولى نایابى تۆپى پێى ئەرجەنتین، یانەى بۆکا جۆنیۆرز لە
دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى ئارسناڵ ساراندى بووەوە.
بۆکا جۆنیۆرزى میوان دەستپێشخەریکرد و لە خولەکى 44دا لەلایەن خوان ڕامیرێزەوە
گۆڵێکى تۆمارکرد، بەڵام ساراندى لە خولەکى 75دا گۆڵى بەرامبەرى لە ڕێگەى برونۆ
سیپولڤیداوە تۆمارکردەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى
هات.
بەم ئەنجامە بۆکا جۆنیۆرز بۆ هەشتەم جار لەم وەرزەدا و بۆ دووەم جار
لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و بە 37 خاڵ بۆ پلەى حەوتەمى ڕیزبەدى خولەکە دابەزى،
ئارسناڵ ساراندیش لە پلەى کۆتاییدایە و 20 خاڵى هەیە.
لە یارییەکانى تردا، گۆدۆى کروس و پلاتێنسى بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا
یەکسانبوون، کۆردۆبا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سارمینتۆى بردەوە، ڕاسینگ
کلەبیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە هۆراکان دۆڕا، لانوس و ڕۆزاریۆ سەنتڕاڵیش بە دوو
گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.
گ . ف