خشتەى یارییەکانى ئەمڕۆى خولى ئینگلتەرا

AM:08:37:05/12/2021

1792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد میواندارى کریستاڵ پاڵاس دەکات و تۆتنهام و نۆریچ سیتیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 15ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە، مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد، میواندارى کریستاڵ پاڵاس دەکات.

لە هەمان کاتدا و لە یارییەکانى تردا، لیدز یونایتد لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى برینتفۆرد دەبێتەوە و تۆتنهام هۆتسبێریش لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى نۆریچ سیتى دەکات.

لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکى شەویشدا، ئەستۆن ڤێلا و لیستەر سیتى لە یاریگاى یانەى یەکەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 11ى شەو، ئارسناڵ لە یاریگاى جۆدیسۆن پارک، دەبێتە میوانى ئیڤەرتۆن.

گ . ف

No description available.