خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید لە ڕیاڵ سۆسیدادی بردەوە

AM:12:52:05/12/2021

1004 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سۆسیدادی بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بوەوە.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات، دوو گۆڵەکەش ڤینیسیۆس جۆنیۆر و لوکا یۆڤیچ لە خولەکەکانی ٤٧ و ٥٧ تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید خالەکانی گەیاندە ٣٩ و پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ سیڤیلیەی دووەم، سۆسیدادیش ٢٩ خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.

خ . ک