دۆرتمۆند حێگرەوەی هالاندی دیاریکرد

PM:11:30:04/12/2021

876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆرتمۆند هەوڵەکانی دەستپێکردوە تا نونێز بگوازێتەوە یانەکەی و بیکاتە جێگرەوەی هالاند.

یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەکاری دەکات تا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک ئەنجامبدات بۆ ئەوەی بیکاتە جێگرەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەکەی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە لە گرێبەستەکەی هالاندی 21 ساڵدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەوەش وادەکات هەلی مانەوەی قورس بێت و چەندین یانەش گرنگی بە گواستنەوەی ددەن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە دۆرتمۆند بڕیاریداوە داروین نونێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی بەنفیکای پورتوگالی بگوازێتەوە و بۆ ئە مەبەستەش لەگەڵ بریکارەکەی ئەو یاریزانەدا گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

نونێز لەم وەرزەدا لەگەڵ بەنفیکا بەشداری لە 16 یاریدا کردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ تۆماربکات و دوو گۆڵێش بۆ هاوڕێکانی درووستبکات.