PM:09:36:04/12/2021
684 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان بەهۆی
پێکانە قورسەکەی کایێرەوە چەند بەرگریکارێکی دیاریکردوە تا یەکێکیان بکاتە
جێگرەوەی ئەو یاریزانە.
سیمۆن کایێری
دانیمارکی بەرگریکاری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاری یانەکەی بەرامبەر جەنەوا
لە خولی ئیتاڵیا تووشی پێکانێکی قورس هات و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دوور
دەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەی لاگازیتا
دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکرد میلان بەشوێن بەرگریکارێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە مانگی
کانونی یەکەمی داهاتوودا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی.
ڕۆژنامەکە
دوپاتیکردەوە کە تەنیا میلینکۆڤیچ و لویز فیلیپی ئەو بەرگریکارانە نین میلان هەوڵی
گواستنەوەیان دەدات بەڵکو جۆن لۆکۆمی و مالانگ ساریش دوو بەرگریکاری ترن کە میلان
دیاریکردوون بۆ جێگرەوەی کایێری دانیمارکی.
هەروەها یانە
ئیتاڵیەکە گرنگی بە تواناکانی بنیوتی بەرگریکاری یانەی مۆناکۆ و بیر عومراجیتشی
یاریزانی زیورخی سویسریش دەدات چونکە یاریزانی لاون و ئاستێکی زۆرباشیان هەیە.