PM:08:51:04/12/2021
7056 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی ڕایگەیاند
شکستەکەیان ناخۆش بوو لەبەر ئەوەی شایستەیی شکست نەبوون.
چاڤی هێرناندێزی
ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڕیال بیتیس بە گۆڵێکی
بێبەرامبەر ڕایگەیاند گۆڵەکەی بیتیس لە کاتێکی کوشندەدا بوو کە ئێمە لە باشترین کاتەکانی یاریکردنماندا بووین.
وتیشی: بەڕاستی
شکستێکی ناخۆش بوو چونکە ئێمە شایستەی بردنەوە بووین بەڵام ئەو بەختەی لە یاریەکەی
ڤیاریالدا هەمان بوو لەم یاریەدا نەمانبوو ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ شکستەکەمان.
چاڤی ئاماژەی
بەوەشکرد کە چەندین یاری گرنگیان لەبەردەمە و پێویستە بەباشترین شێوە خۆیانی بۆ ئامادە
بکەن.
دەربارەی دیپایش
وتی: پێویستە دیپای باشتر لە یاریەکان تێبگات و جوڵەی لە یاریگادا زیاتر بێت و
هەوڵبدات لە ڕووبەڕووبونەوە یەک بە یەکەکاندا سەرکەوتوو بێت.