خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی

PM:08:02:04/12/2021

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە ۆلڤرهامبتۆنی بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی لە چێڵسی وەرگرت.

لە یاریەکانی هەفتەی پانزەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا لیڤەپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ۆلڤرهامبتۆن بویەوە و بەئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە.

یاریەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ڕکابەریەکی زۆر بەخۆیەوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد بە تایبەت لیڤەرپوڵ کە چەندین هەلی ئاساناین لەدەستدا بەڵام لە کۆتا خولەکی یاریەکە و لە خولەکی 94 دا ئۆریگی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ شکستەکەی چێڵسی بە هەل وەرگرت و بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ چووە و بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی.