PM:07:17:04/12/2021
824 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆناڕۆما نامەکانی پاریس ئاشکرادەکات و
دووپاتیکردەوە میلان هەمیشە لە دڵیدا دەمێنێتەوە.
دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی یانەى میلان ئاشکرایکرد،
پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ میلان لە لایەن یانەى پاریسەوە چاودێری کراوە و
چەندین نامەى پێگەیشتووە کە هانیان داوە پەیوەندی بە پی ئێس جییەوە بکات و
دەتوانێت لە یانەکەیاندا سەرجەم خەونەکانی بهێنێتە دی.
گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە نەیشارەدەوە ئۆفەرەکانی
پاریس سەرنج ڕاکێش بوون و دوو دڵ نەبووە تا گرێبەستیان لەگەڵدا واژوو بکات و پێیان
ڕاگەیاندووە دەیانەوێت ببێتە بەشێک لە خێزانی پاریس و بەشداربێت لە بەدەستهێنانی
نازناوەکاندا.
سەبارەت بە میلان و پاڵاوتنەکانی مۆندیال،
دۆناڕۆما نەیشاردەوە هەشت ساڵی تەمەنی لە یەکێک لە یانە نایابەکانی ئیتاڵیا بەسەر
بردووە و میلان بۆ هەمیشە لە دڵیدا
دەمێنێتەوە و تایبەت بە سەرنەکەوتنی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ
دووپاتیکردەوە، بەو بارودۆخە نیگەرانە و ئەوەى لە توانایدا بێت دەیکات تا
هەڵبژاردەکەى بگەیەنێتە دوا یارییەکانی
مۆندیالی 2022 .