PM:06:59:04/12/2021
504 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا میلان
سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی.
لە یاریەکانی
هەفتەی شانزەیەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە ناو یاریگای خۆیدا
میوانداری لە یانەی سالیرنتانیا کرد و یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی میلان
ئاستێکی زۆر بەرزیان نیشاندا و توانیان کۆنترۆڵی یاریەکە بکەن گۆڵەکانی میلان لە
خولەکەکانی 5 و 78 لەلایەن ئەلێکسیس سالیماکەرز و فرانک کیسێەوە تۆمارکران.
بەو ئەنجامەش
یانەی میلان خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی
خولی ئیتاڵیا، سالیرنتانیاش خاوەنی 8 خاڵە و لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیەکەدایە.