خیانەت لە ڕۆناڵدۆ کرا

PM:06:19:04/12/2021

24016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەنوسێکی پورتوگال لە دەنگدان بە پاڵێوراوانی تۆپی ئاڵتونی ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی شۆک دەکات.

ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەى یانەى مانچستەر یونایتدی پورتوگالی شۆکبووە کاتێک ئاشکراکراوە یەکێک لە ڕۆژنامە نووسە هاونیشتیمانییەکانی لە دەنگدان بە پاڵێوراوانی تۆپی ئاڵتونی فرانس فوتبۆڵ دەنگی پێنەداوە.

ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، 180 ڕۆنامەنووس سەرپشک کراون هەریەکەیان دەنگ بە پێنج یاریزان بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2021 بدەن و یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەش پورتوگالی بووە، ئەوەى مایەى شۆک بووە ڕۆژنامەنووسەکە لە کاتی دەنگداندا بەپێی ڕیزبەندییەک دەنگی بە کانتی و لیڤاندۆڤسکی و مباپێ و جۆرجینیۆ و سەڵاح داوە و ڕۆناڵدۆی فەرامۆش کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکرد، مییسی کە بۆ حەوتەم جار بووە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی توانیبوی دەنگی زۆربەى ڕۆنامەنووسانی ئەمریکای باشوور و ئاسیاوە بۆ خۆی کۆبکاتەوە و لە بەرامبەردا زۆربەى دەنگەکانی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپاش بۆ لیڤاندۆڤسکی دووەم و زۆربەى یاریزانە ئەوروپیەکان بووە.