بەهەڵگرتنی سەگەوە چوونە نێو یاریگا

PM:04:51:04/12/2021

828 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشدا یاریزانانی زینیت سان بترسبۆرگی ڕووسی بە سەگەوە دەچنە نێو یاریگا.

ئاژانسی ڕووسیا تودەى بڵاویکردەوە، بۆ پارێزگاری کردن لە مافی ئاژەڵان و بەخێوکردنی لە لایەن خێزانەوە لە ماڵەکانیان، یاریزانانی یانەى زینیت سان بترسبۆرگ پێش دەستپێکردنی یارییەکەیان بەرامبەر یانەى ڕۆستۆف بەهەڵگرتنی سەگێک کە لەخانەى بێ سەرپەرشتان چاودێری دەکرێن چوونە نێو یاریگا.

ڕوسیا تودەى ئاماژەى بەوەکرد، ئەو کارەى یاریزانانی زینیت کاردانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە و دەستخۆشی لە یاریزانەکان کراوە و داواش لەو کەسانە کراوە کە گرنگی بە ئاژەڵ دەدەن ڕووبکەنە خانەی چاودێری سەگە بێ سەرپەرشتەکان تا وەک ئەرکێکی مرۆی چاودێری سەگێگ بێ لانە لەخۆ بگرن.

دیمەنی هەڵگرتنی سەگ لە لایەن یانەى زینیت سان بترسبۆرگەوە لە یاری یانەکە بوو بەرامبەر یانەى ڕۆستۆف کە یەکسانبوون کۆتایی هات و لە ئێستاشدا یانەکە بە 37 خاڵ پیشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی رووسیای گرتووە.