تۆتنهام کۆتینیۆی دەوێت

PM:04:14:04/12/2021

968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسڵ لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستێکی فەرمی لە پێناو کۆتینیۆ پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات.

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، دوا جار یانەى نیوکاسڵ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە یانەى بەرشەلۆنە کردووە تا لە مێرکاتۆی زستانەدا کۆتینیۆی هێرشبەری یانە ئیسپانییەکە بەرەو پریمەرلیگ بگوازێتەوە.

ئاس ئاشکراشیکرد، گرێبەستەکەى نیوکاسڵ بە شێوەى خواستن دەبێت و لە کۆتایی وەرزشیدا ئامادەیە لە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە بکاتە هەمیشەیی و بە یەکجاری لە کامپ نۆوە بەرەو ئینگلتەرا پەلکێشی بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشدا، پێدەچێت بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە گرێبەستەکەى نیوکاسڵ ڕازی بین، دوای ئەوەى چاڤی ڕاهێنەر بە ئاشکرا داوای لە بەرپرسانی یانەکەى کردووە کۆتینیۆ لە پێکهاتەکەیدا بوونی نابێت و لە ئاکامی بوونی گرێبەسـتێکی گونجاو دەستبەرداری ببن.