PM:01:33:03/12/2021
4192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا باس لە چارەنووسی دیمبلی دەکات و ڕاستییەکیش دەربارەى میسی
دەدرکێنێت.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TV3 ی ئیسپانی، لاپۆرتای
سەرۆکی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو بۆ سێ کاتژمێر ئەلیمانی یاریدەدەرى لەگەڵ
سیسکۆی بەڕێوەبەری کارەکانی دیمبلی بە ئامانجی درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى
کۆبووەتەوە و لەوە دڵنیابوون کە یاریزانەکە دەیەوێت لە کامپ نۆ بەردەوام بێت و
تەنها ڕێککەوتن لەسەر لایەنی دارایی بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى ماوە.
هەروەها وتیشی بە ڕای ئەو دیمبلی یەکێکە لە یاریزانە نایابەکان و ئاستی لە
مباپێ بەرزترە، تایبەت بە تۆرێسی یاریزانی مانچستەر سیتیش، سەرۆکی بەرشلۆنە
ئاشکرایکرد، تۆرێس بۆ کڕین پێشکەشیان کراوە و لە داهاتوودا وەڵامی خۆیان دەبێت و هەوڵی
گواستنەوەى بۆ کامپ نۆ دەدەن.
لە درێژەى لێدوانەکەشى بۆ TV3، لاپۆرتا ڕەتیکردەوە داوای لە میسی کردبێت بە خۆڕایی یارییان بۆ
بکات و ئەوەى بڵاوکراوەتە بێ بنەمایە و
کارێکی گەمژانەیە، ئاشکراشیکرد بە وەرگرتنی تۆپی ئاڵتونی لە لایەن میسییەوە دڵخۆش
بووە، چونکە میسی زۆربەی ژمارەکانی کە لە 2021 دا تۆماریکردوە یاریزانی یانەکەیان
بووە ، هەمیشەش دەرگایان بۆ میسی کرایەوە چونکە یانەکەى و شاری بەرشەلۆنەش
نیشتیمانی دووەمی ئەوە.