PM:03:52:02/12/2021
2632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەیەکى پلە دووى خولى بەلجیکا هەوڵى گواستنەوەى هازاردى هاونیشتیمانى لە ڕیاڵ
مەدریدەوە دەدات.
ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، حەسەن سیتنکایاى جێگرى سەرۆکى یانەى
فیستێرلۆى بەلجیکى، کە لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولى پلە دووى وڵاتەکەیدایە، ئارەزووى گرێبەست
لەگەڵ ئیدین هازاردى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەکات.
لەو بارەیەوە سیتنکایا دەڵێت "هازارد وەک هاوڕێم وایە و پێشتر چاومان
بەیەک کەوتووە ئەو کاتەى لە یانەى لیل بوو، ئەو کات پێى وتم ڕۆژێک لە ڕۆژان
پەیوەندى بە یانەى فەنەرباخچەوە دەکات".
سیتنکایا پێیوایە گواستنەوەى هازارد بۆ یانەکەى زۆر قورس دەبێت، بەڵام کەس نازانێت
چى ڕوودەدات و لەوانەیە لە یانەکەى ئەواندا واز لە یاریکردن بهێنێت.
هازارد لە هاوینى 2019دا لە چێڵسییەوە پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، بۆ
قەرەبووکردنەوەى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس، بەڵام لەو کاتەوە کێشەى پێکانە
بەردەوامەکانى هەیە.
گ . ف