کۆرتوا : ڕەخنە لە میسی دەگرێت و بنزیمەی بە شایەنی باڵۆن دۆر زانیوە

PM:01:14:02/12/2021

2268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆرتوا ڕەخنە لە شێوازی بەخشینی تۆپی ئاڵتونی دەگرێت و بنزیمەی بە شایستەى خەڵاتەکە زانیبوو.

کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى لاڕیبوبلیکا ئاشکرایکرد، ئەوەی شایستەى باڵۆندۆری 2021 بوو کەریم بنزیمە هاوڕێی بوو لە ڕیاڵ مەدرید و نیگەرانە کە شێوازی بەخشینی خەڵاتەکە لەم ساڵدا تەنها پشت بەستن بووە بە نازناوی کۆپا ئەمریکا و چامپیۆنزلیگ وەک ڕەخەنەیەک لە میسی کە نازناوی یەکەمیانی لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستهێنابوو.

گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەى بەلجیکا، هیوای خواست بنزیمە لەم وەرزەدا سەرجەم نازناوەکان بباتەوە و بۆ ئەو کارەش هاوکاری دەبێت بەو هیوایەى لە ساڵی داهاتوودا وەک باشترین یارریزانی جیهان تۆپی ئاڵتونی وەربگرێت.

بنزیمە لەم وەرزەدا ئاسـتێکی نموونەیی پێشکەش دەکات و لەگەڵ فەڕەنسا نازناوی نەیشن لیگی بەدەستهێنا بەڵام لەڕکابەرییەکانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پلەى چوارەمی بەدەستهێنا.