سیڤیلیە و سۆسیداد و بیتیس گەیشتنە قۆناغى دووەمى جامى شاى ئیسپانیا

PM:12:21:02/12/2021

672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى شاى ئیسپانیا، سیڤیلیە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە کۆردۆباى بردەوە و لەگەڵ سۆسیداد و بیتیس سەرکەوت بۆ قۆناغى دووەم.

لە قۆناغى یەکەمى جامى شاى ئیسپانیا، یانەى سیڤیلیە لە دەەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى کۆردۆبا بووەوە.

کاتى یاسایى یارییەکە هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بەڵام لە خولەکى 108ى تایمى زیادکراوى یەکەمدا، سیڤیلیە گۆڵێکى تۆمارکرد و هەر بەو گۆڵە یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا، تاکە گۆڵەکەش لۆکاس ئۆکامبۆس تۆماریکرد.

بەمەش سیڤیلیە شانبەشانى یانەکانى ڕیاڵ سۆسیداد و ڕیاڵ بیتیس سەرکەوتنى بۆ قۆناغ دووەمى جامەکە بەدەستهێنا، کە ئەمانیش بەدواییەکدا لە یانەکانى پان پولیدۆ و ئەلیکانتییان بردەوە.

گ . ف