دیمبلی واز لە خووە سەیرەکانی ناهێنێت

AM:11:25:02/12/2021

3956 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمبلی نابەرپرسانە ڕەفتار دەکات و ئەوەش نیگەرانی بەرپرسان و یاریزانانی بەرشلۆنەی لێدەکەوێتەوە.

یانەى بەرشلۆنە بۆ سازکردنی کەشێکی لەبار و ڕێزگرتن لە پیدرێ وەک باشترین یاریزانی لاو لە 2021 و پێش ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان لە دوا جەولەى قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئێوارە خوانێکی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی لە یەکێک لە ڕێستورانتە کانی شاری بەرشلۆنە بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی تیپی یەکەم ڕیکخست.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، سەرجەم بەرپرسان و ڕاهێنەرو یاریزانان لە پێش هەمووشیانەوە پیدرێ لە ڕێستورانتەکە ئامادەبوون و تەنانەت سێرجی کە پێکانی هەبووە و پیکێ و ئەگوێرۆ و ئەلڤێسیش لە وادەى خۆیدا چوونەتە ئێوارە خوانەکە.

سپۆرت ئاشکرایکرد، تاکە یاریزان کە دوای کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەى ستافەکەى تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە شوێنەکە دیمبلی بووە ئەوەش سەرجەم یاریزانانی یانەکەى نیگەرانکردووە و کە دیمبلی پابەندی کاتەکان نیە و تەنانەت بۆ ڕاهێنانەکانیش دوا دەکەوێت ئەوەەش لە ڕابروودا چاڤی ناچار کرد سزای دارایی جێبەجێ بکات و بۆهەر کاتژمێرێک دواکەوتن 200 یۆرۆ لە یاریزانەکە وەربگیرێت.