AM:10:36:02/12/2021
672 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دووپاتیکردەوە تا دوا ساتەکان فشاردەکەن و کار بۆ بەدەستهینانی
نازناوی پریمەرلیگ دەکەن.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دووپاتیکردەوە، تا دوا ساتەکان
ڕکابەری دەکەن لە پێناو نازناوی پریمەرلیگ و سەرجەم نازناوەکانی تر و ڕێگە نادەن
جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ چێڵسی لە خالێک زیاتر بێت و هەوڵیش ئەدات لە هەفتەکانی
داهاتوودا بەردەوامی بە سەرکەوتنەکان بدات تا لە ئەگەری درووستبوونی بەربەستێک بۆ
چێڵسی لوتکەى ڕیزبەندی لێوەربگرێت.
گواردیۆلا باسیلەوەشکرد، شانازییە توانیویەتی لە 204 یاریدا 150 بردنەوە
ببەخشێتە سیتیزن و بەدەستکەوتێکی گرنگی دەزانێت و کاریش دەکات لە ماوەى گرێبەستەکەیدا
نازناوی زیاتر بەدەستبهێنیت.
سەبارەت بە ئاستی یاریزانەکانی لەم وەرزەدا، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەستخۆشی
لە جەنگاوەرەکانی کرد کە پلانەکانی وەک خۆی جێبەجێدەکەن و هەمیشە دەیانەوێت هاوکاربن
لە بردنەوەکان و لەهەمان کاتیشدا ئاواتەخوازە لە ئایندەیەکی نزیکدا سوود لە توانای
ئەو یاریزانانە وەربگرێتەوە کە لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە لە یاریگای ئیتحاد دوورن.