AM:12:42:01/12/2021
688 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سالێرنیتانای بردەوە.
لەیارییەکانی هەفتەی 15 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سالێرنیتانا یاریکرد.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، پاولۆ دیبالا و ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکەکانی 21 و 70 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بە 24 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، سالێرینتانا بە هەشت خاڵ لە پلەی بیستەم و کۆتاییدایە.
خ . ک