لۆ گریە: دیشامپ پێى وتم گرێبەستەکەم نوێناکەمەوە

PM:11:51:30/11/2021

1736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوێل لۆ گریە ڕایگەیاند زیدان ڕانەگیراوە لەسەر بڕیارى دیشامپ و بنزیمەش شایستەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون بووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا، سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى فەڕەنسا ئاشکرایکرد، دیدییە دیشامپى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى پێى ڕاگەیاندووە نایەوێت گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە و باسى لەوەشکرد، لە دواى مۆندیالى 2022 جارێکى تر کۆدەبنەوە و بڕیار کۆتاییش لە ڕاهێنەرەکەوە دوورنابێت.

نوێل لۆ گریە دەڵێت "زیدان هەڵناواسم بە بڕیارەکەى دیشامپەوە، کارکردن وەک ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى فەڕەنسا پێویستى بە حەزى زیاتر هەیە وەک لە حسابات، ئێستا سەرکەوتووین بۆ مۆندیال و کاتەکە باش نییە بۆ قسەکردن لەسەر جێگرەوەى دیشامپ".

هاوکات لۆ گریە پێیوایە کەریم بنزیمە شایستەى لەوە زیاتربووە، کە لە پلەى چوارەمى پاڵێوراوانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتوندا بێت و ئەو شوێنە بەپێچەوانەى تواناکانى ئەوەوەیە و دەشڵێت "پێموایە بنزیمە شایستەى ئەوە بوو لەسەر ستەیجى بردنەوەى خەڵاتەکە بێت، میسى وێنەى نییە، بەڵام لە 12 مانگى ڕابردوودا لە باشترین ئاستەکانیدا نەبوو".

گ . ف