PM:11:13:30/11/2021
1156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کاردانەوەى قسەکەى میسیدا، فرانس فوتبۆڵ بیر لە قەرەبووکردنەوەى لیڤاندۆڤسکى بە تۆپێکى ئاڵتون دەکاتەوە.
دواى بەدەستهێنانى حەوتەمین تۆپى ئاڵتون، لیۆنێل میسى لە ئاهەنگى خەڵاتەکەدا
ئاماژەى بەوەکرد، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى شایستەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون بووە لە 2020دا و
داواى لە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ کرد بە تۆپێکى ئاڵتون قەرەبووى بکەنەوە، کە ئەو کات
بەهۆى کۆرۆناوە خەڵاتەکە نەبەخشرا.
لە کاردانەوەى ئەو قسەیەى میسیدا، گۆڤارى ناوبراو، کە ساڵانە خەڵاتەکە
دابەش دەکات، بیر لە قەرەبووکردنەوەى لیڤاندۆڤسکى دەکاتەوە و باسکاڵ فرى سەرنوسەرى
گۆڤارەکەش دەڵێت "پێموایە پێویست نییە لەسەرمان بڕیارى خێرا بدەین، دەتوانین
بیر لەو باسە بکەینەوە لەگەڵ ڕێزگرتن لە مێژووى تۆپى ئاڵتون، کە پشت بە دەنگدان
دەبەستێت، قسەکانى میسیش زیرەکانە و سۆزدارانە بوون".
لیڤاندۆڤسکى لەم ساڵیشدا یەکێکبوو لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەى تۆپى
ئاڵتون، بەڵام بەجیاوازى 33 خاڵ کێبڕکێکەى بە میسى دۆڕاند، کە ئەم بۆ حەوتەم جار بەدەستیهێنا.
گ . ف