PM:10:51:30/11/2021
592 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى ئیتاڵیا، ئەتلانتا چوار گۆڵى لە ڤینیسیا کرد و چوارەم بردنەوەى
لەسەریەکى تۆمارکرد.
لە هەفتەى 14ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى ئەتلانتا لە یاریگاى
جیۆیس، میواندارى یانەى ڤینیسیاى کرد و بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى
بردەوە.
ئەستێرەى یارییەکەش ماریۆ باسالیچ بوو، کە هاتریک واتە سێ گۆڵى تۆمارکرد لە
خولەکەکانى 7 و 12 و 67دا و گۆڵەکەى تریش لە خولەکى 57دا تیۆن کوپمینێرز
تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ئەتلانتا چوارەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 31 خاڵ
پێگەى خۆى لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکەدا جێگیرکرد، ڤینیسیاش لە پلەى 16دایە و
15 خاڵى هەیە.
لە یارییەکى تردا، فیۆرینتینا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سامپدۆریاى
بردەوە و بە 24 خاڵ لە پلەى شەشەمدایە و سامپدۆریاش بە 15 خاڵ لە پلەى 15یەمدا
مایەوە.
گ . ف