PM:10:28:30/11/2021
4936 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس ڕاپۆرتى لەسەر یاریزانەکانى بڵاوکردەوە و سێرجیۆ ڕامۆس بەهۆى
پشوودانەوە بەشدارى یارییەکەى نیس ناکات.
یانەى پاریس سان جێرمان لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، سێرجیۆ
ڕامۆس و بێرنات بەشدارى یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر نیس ناکەن لە هەفتەى 16ى خولى
فەڕەنسادا و پشوویان پێدەدرێت.
پاریس لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، پاریدێس بەهۆى هەوکردنى گەدە و ڕیخۆڵەکانیەوە
بەشدارى یارییەکە ناکات و دراکسلەریش هێشتا لە قۆناغى ئامادەکارى بۆ گەڕانەوەدایە
و فیناڵدۆمیش پێکان لە ئەژنۆیدا هەیە.
باسى لەوەشکردووە، مارکۆ ڤیراتى بۆ یاریکردن ئامادەیە و لە لیستى
یاریزانانى یانەکەدا دەبێت بۆ یارییەکەى بەرامبەر نیس.
پاریس لەم وەرزەى لیگ وەندا 13 بردنەوە و یەکسانبوونێک و دۆڕاندنێکى تۆمارکردووە
و بە 40 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە.
گ . ف