PM:03:55:30/11/2021
800 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە تا کۆتا هەفتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا
دەکەن و ستایشی ڤینیسیۆسی کرد.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پێش یاریە دواخراوەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک
بلباو لە خولی ئیسپانیدا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند،
بەهۆی خشتەی یاریەکانەوە پەستانیکی زۆر لەسەر یاریزانەکانی درووستبوە بەڵام
متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە بەهۆی ئەزمونە زۆرکەیانەوە هەست بە پەستان نەکەن.
ئەنچیلۆتی وتی:بەشێوەیەکی گشتی کارەکانمان لە هاوینی ڕابردوودا کاریگەری
باشی هەبوە بۆ ئەنجامەکانی ئەم وەرزەمان و هیچ کاتێکیش حەزم بە میرکاتۆی زستانە
نییە بەڵام هەر یاریزانێکیش دلخۆش نییە لەگەڵمان دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت.
وتیشی: ئەتلەتیک بلباو ئاستێکی باشیان هەیە بەتایبەت لە بەرگریکردندا زۆر
نایابن و تیپێکی ڕێکخراون، مارسیلینیۆی راهێنەری یانەکەیان لە هەر شوێنێک کاری
کردبێت جێدەستی دیاربووە .
ئاماژەی بەوەشدا، کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لا
لیگا و لە کاتێکی باشدان و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن لە پێناو ئامانجەکانیان.
ئەنچیلۆتی ئاشکرایکرد، ئەگەر لەدەست ئەودا ئەبوو
ئەوا بە دڵنیاییەوە تۆپی پێی دەبەخشیە کەریم بنزیمە، ڤینیسیۆسیش دەتوانێت لە
داهاتوودا ئەو خەلاتە بباتەوە و بە دڵنیاییشەوە میسی بەردەوام وەک یاریزانێکی
گەورە دەمێنێتەوە.
خ . ک