ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە

PM:03:07:30/11/2021

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڕۆدریگۆ نوێبکاتەوە.

ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەئێستادا کارەکانی دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆدریگۆی بەرازیلی ئەستێرەی لاوی یانەکەی دوای ئەوەی بووە یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکان لە پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتیدا.

ئەو یاریزانە بەرازیلیە لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری 16 یاری کردووە کە 610 خولەک یاری کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ تۆماربکات و دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووستبکات.

ڕۆدریگۆی 20 ساڵ لە ساڵی 2019 لە سانتۆسی بەرازیلیەوە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کردوە و لەو کاتەوە بەشداری 75 یاری کردووە و خاوەنی 11 گۆڵ و 13 ئەسیستە.

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی پێشکەشی ڕۆدریگۆ کردووە تا بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا 2027 گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و مووچەی ساڵانەکەی لە سێ ملیۆن یۆرۆوە بەرزبکاتەوە بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ.