PM:02:33:30/11/2021
824 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی داوای لە یانەکەی کردووە تا ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی هالاند
بگوازنەوە بەرشەلۆنە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کە
لەئێستادا چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەرایەتی دەکات دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ
هالاندی ئەستێرەی بروسیادۆرتمۆند ئەنجامبدەن.
یانە کەتەلۆنیەکە بەباشی دەزانێت کە ئەرکەکەی قورسە چونکە نرخی گواستنەوەی
ئەو یاریزانە دەگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ و 60 ملیۆن یۆرۆش وەک پاداشت و ووردەکاری
پێویستە بەڵام هرچۆنێک بێت دەیانەوێت هەوڵی خۆیان بدەن.
ئەو ئەستێرە نەرویجیە بووە بە تەمەنی 21 ساڵ و
چوار مانگ و شەش ڕۆژ بووە بچوکترین یاریزان بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە تۆمارکردنی
50 گۆڵ لە خولی ئەڵمانیادا دوای ئەوەی لەپێکانەکەی گەڕایەوە و بەرامبەر ۆلفسبۆرگ
گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.