PM:01:53:30/11/2021
2980 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بنزیمە سوپاسی ئەو کەسانە دەکات بە پشتگیریان کردوە و بەڵێنیدا بەردەوام
بێت و کۆڵنەدات.
کەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا
سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەردەوام پشتگیریان کردوە و دەنگیان پێداوە.
بنزیمە بەڵێنیدا کە بەردەوام بێت لە یاری تۆپی پێ لە پێناو ئەو ئامانجانەی
دەیەوێت بەدەستیبهێنێت و دوپاتیکردەوە پێویستە کۆڵنەدات و بەردەوام بێت لە ئاستە
بەرزەکەی.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی لە
ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵدا ئامادەنەبوو چونکە پێشتر زانیبوی کە نابێتە
خاوەنی خەلاتەکە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کەریم بنزیمە ئارەزووی ئەوەی هەبوو بۆ
یەکجاریش بێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بباتەوە بەلام ئەو هەلەی لەدەستدا چونکە لە باشترین
ئاستی خۆیدا بووە.
هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە ڕیزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2021دا لە پلەی
چوارەمدابوو بە کۆکردنەوەی 239 دەنگ.
خ . ک