PM:12:09:30/11/2021
21404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی ڕایگەیاند شەرمە کە لە وەرزی ڕابردوودا بەخشینی خەڵاتەکە
هەڵوەشێندرایەوە چونکە باشترین ساڵی بووە.
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی
دەربڕی بە ئامادەبوونی لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتوونی بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی
2021.
لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ 30 یاریزانی تر پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی
ئاڵتوونی بەڵام لەکۆتایدا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
ئەو ئەستێرە پۆڵەندیە ڕایگەیاند کە لە وەرزی ڕابردوودا باشترین ئاستی
پێشکەش کرد و باوەڕپێنەکراو بوو بۆ خۆی و یانەکەی.
هەروەها وتیشی: بەڕاستی شەرم بوو کە وەرزی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی نەبەخشرا
بەڵام من دڵخۆشم چونکە دوبارە گەڕامەوە و لە ئاهەنگەکەدا ئامادەبووم.
لیڤاندۆڤسکی وەرزی ڕابردوو یەکێک
بوو لە دیارترین پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی خول و جامی
ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا بەڵام لە
ساڵی 2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵاتەکە نەبەخشرا.