میسی نهێنیەکی ئاشکراکرد

AM:11:26:30/11/2021

3524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی دوپاتیکردەوە بردنەوەی خەڵاتی حەوتەم تایبەتمەندی خۆی هەیە و خەونەکەشی لەگەڵ ئەرجەنتین هاتەدی.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو توانی بۆ حەوتەمین جار خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتەکە دەربڕی.

میسی لە لێدوانەکانی بۆ گۆڤاری تی ئێن تی وتی: سەرەڕای ئەوەی هەمیشە خەڵاتە کۆمەڵەکان پێش تالکە کەسیەکان دەخەم بەڵام ناتوانم خۆشحاڵی خۆم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە بشارمەوە و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکارم بوون لە بردنەوەی خەڵاتەکەدا.

میسی وتیشی: سوپاسی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنەش دەکەم کە هەمیشە پاڵشتم بوون و وایانکرد بە سەختی کار بکەم چونکە ئەگەر ئەوان نەبوونایە ئێستا ئەم شتانە ڕووینەئەدا.

میسی ئاشکرایکرد بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی حەوتەم زۆر تایبەتە بەلایەوە چونکە بەهۆی بردنەوەی جامی کۆپا ئەمریکاو بووە دوای ئەوەی نازناوێک لەگەولهەڵبژاردەکمەی بردەوە و خەونەکەی بەدیهێنا.