ماتیۆس ڕەخنەی توندی گرت لە دەنگدەرانی تۆپی ئاڵتوونی

AM:10:00:30/11/2021

1152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماتیۆس بەهۆی لیڤاندۆڤسکیەوە ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی فرانس فوتبۆڵ کرد و میسی بە شایستە نازانێت.

لۆسەر ماتیۆسی ئەڵمانی ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن دوای ئەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی نەیتوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە ڕەخنەیەکی توندی لە دەنگدەرانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ گرت.

ماتیۆس لە لێدوانێکی بۆ سکای سپۆرتی ئەڵمانیا وتی: دوای ئەوەی میسی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا ئێستا هیچ لە خەڵک تێناگەم کە چۆن لیڤایان هەڵنەبژاردوە.

هەروەها وتیشی: لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ میسی و تەواوی پاڵێوراوەکانی تر بەڵام هیچ کەسێکیان لە لیڤاندۆڤسکی شایستەتر نەبوون ئەوەش دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بایرن چەندین نازناوی بەدەستهێنا بەڵام ئەو گۆڤارە خەڵاتەکەیان نەبەخشی.

ماتیۆس ئاماژەی بەوەشکرد کە میسی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا بەڵام ئاستێکی خراپی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نیشاندەدا، لەلایەکی ترەوە بنزیمە تەواوی ساڵەکە باشترین بوو کە نەیتوانی هیچ نازناوێک لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت بۆیە لیڤاندۆڤسکی باشترینە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە.