PM:02:14:28/11/2021
636 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە خولى ئیتاڵیادا، میلان و ڕۆما بەدواییەکدا یارى دەکەن
و لە یارى لوتکەشدا ناپۆلى و لازیۆ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە هەفتەى 14ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیادا، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى
ئێوارە، ئەى سى میلان لە یاریگاى سانسیرۆ، میواندارى ساسۆلۆ دەکات.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر هەشى شەو، ڕۆما لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆماى
پایتەختدا، بەرامبەر تۆرینۆ یارى دەکات.
لە دوایین یاریدا و لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا، کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو،
ناپۆلى، لە یاریگاى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى تایبەت بەخۆى، میواندارى لازیۆ دەکات.
گ . ف