پاریس لە بەرامبەر مباپێدا ڕەشبین بووە

AM:11:14:28/11/2021

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى مباپێ ڕەشبینە و ئەمەش هەنگاوێکى تر یاریزانەکە لە ڕیاڵ مەدرید نزیکدەکاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کیلیان مباپێى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان زیاتر لە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانى یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکدەبێتەوە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانى یانە پاریسیەکە ڕەشبینن لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى مباپێ، ئەمە بێجگە لەوەى دانوستاندنەکان هیچ شتێکى نوێیان بەخۆنەبینوە.

سپۆرت باسى لەوەشکردووە، مباپێ دوایین دوو ئۆفەرى یانەکەى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە و ئەمەش ناسر خلێفى سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێڕى یانەکەى ڕەشبینکردووە.

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى هاوینەى ڕابردوودا هەوڵیدا مباپێ بگوازێتەوە ڕیزەکانى، بەڵام پاریس دەستبەردارى نەبوو، مباپێش لەم دواییانەدا ئاشکرایکرد، ئارەزووى کردووە پەیوەندى بە یانە مەدریدیەکەوە بکات لە هاوینى ڕابردوودا، بەڵام پاریس خەونەکەى بۆ بەدینەهێناوە.

گ . ف

Foot PSG – Kylian Mbappé and PSG, it's dead