AM:10:24:28/11/2021
844 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگەیاند بە چەند ساتێکى قورستدا تێپەڕیوە لە پاریسدا و
متمانەشى بەخۆى و کارەکەى هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پلاتفۆڕمى ئەمازۆن برایم ڤیدیۆ، سێرجیۆ ڕامۆسى
ئیسپانى بەرگریکارى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى ئاماژە بەوەدەکات، چەند
ساتێکى قورسى بەسەربردووە لە یانە پاریسیەکەدا.
ڕامۆس دەڵێت "بەڕاستى ئەو ساتانە قورسن، چەندین کاتژمێر لە هۆڵى یارییە
وەرزشەکاندا بەسەربەریت لەگەڵ دکتۆرى چارەسەرى سروشتى و ئامادەکارى جەستەیى، هەمیشەش
چەند بیرکردنەوەیەکى خراپ هەیە وات لێ دەکات هەندێک جار گومانت لە خۆت
هەبێت".
ڕامۆس دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵا ئەم شتانەشدا، بەڵام متمانەى بە خۆى و کارەکەى
هەیە و سەرنجى لەسەرئەوەیە متمانەى یانەکەى بەدەستبهێنێت و هیواداریشە بەرزترین
ئاستى پێشکەش بکات.
بۆ یەکەم جارە ڕامۆس بانگهێشتى لیستى یاریزانانى یانەکەى دەکرێت لە خولى
فەڕەنسادا، کە پێشتریش بۆ یەکەم جار لە چامپیۆنز لیگدا بۆ یارییەکەى بەرامبەر
مانچستەر سیتى بانگهێشتکرا، بەڵام بەشدارى لە یارییەکەدا نەکرد.
گ . ف