لێدوانى چاڤى دواى بردنەوە قورسەکەى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

AM:09:30:28/11/2021

972 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤى پێیوایە ڤیاڕیاڵ شایستەى دۆڕاندن نەبووە، بەڵام ئەوان توانیویانە سێ خاڵى ئاڵتونى بەدەستبهێنن.

دواى بردنەوە قورسەکەى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە خولى ئیسپانیادا، چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، لە تایمى دووەمدا ناڵاندویانە بەدەست ڤیاڕیاڵەوە، کە ڕکابەرێکى بەهێزە و زۆرى ویستووە تا لە ژێر فشاریدا ڕزگاریان بووە.

چاڤى دەڵێت "سێ خاڵى ئاڵتونیمان بەدەستهێنا، هەرچەندە ڤیاڕیاڵ شایستەى دۆڕاندن نەبوو، یارییەکە زۆر هاوسەنگ بوو، بەڵام بردنەوە گەورەکەمان ورەیەکى زۆرمان پێدەبەخشێت، یاریزانەکانیش هەموو شتێکیان کرد".

چاڤى ڕەتیکردەوە قسە لەسەر ناوبژیوان بکات و کارەکەیانى بەقورس باسکرد، لە بارەى تەوقەنەکردنى ئۆناى ئیمرى ڕاهێنەرى ڤیاڕیاڵیش دواى یارییەکە لەگەڵیدا دەڵێت "پێشبینیم دەکرد تەوقە بکات، بەڵام نەمزانى هۆکارى توڕەبوونەکەى چییە، ئەمەش تۆپى پێیە بەبێ گوێدانە ئەنجامى یارییەکان دەبێت گیانى وەرزشیمان هەبێت".

گ . ف