PM:03:06:17/02/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر ئۆفەری گونجاو پێشکەشی کاسادۆ بکرێت بەرشەلۆنە ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ببن.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەتایبەت دیکۆ و خوان لاپۆرتا بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا چاکسازی لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی دووبارە رێکخستنەوەی یانەکە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە بارسا بڕیاریانداوە لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گونجاو بۆ فرۆشتنی مارک کاسادۆ ئەوا ئامادەن دەستبەرداری ببن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە بۆئەوەی کە یانەکە بژاردەی زۆرییان لە هێڵی ناوەراست هەیە بەجۆرێک هەریەکە لە دی یۆنگ و پێدری و ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێز و بێرناڵ لەو پێگەیەدا یاریی دەکەن و فرۆشتنی کاسادۆ کاریگەری لەسەر لاوازی ئەو هێڵە دروست ناکات.
لەلایەکیترەوە یانە گەورەکانی پریمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن بەتایبەت ئارسناڵ و مان یونایتد هەربۆیە ئەگەر هەیە ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەشی بارسا بکەن.
ئەستێرە 22 ساڵانەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 66 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.