PM:02:16:17/02/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ دەدەن تورام لە
ئینتەر میلان بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە لە هاوینی
داهاتوودا هێرشبەرێکی هێڵی پێشەوە بگوازنەوە ریزەکانیان هەربۆیە چەند بژاردەیەکیان
دیارییکردووە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی بارسا
بڕیاریانداوە بۆ زیاتر تۆکمەکردنی هێڵی هێرشبردنیان مارکۆس تۆرام لە ئینتەر میلان
بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرشەلۆنە ئامادەن
زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو هێرشبەرەدا خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە بارسا هەریەکە لە ڤلاهۆڤیج لە یۆڤانتۆس و
هاری کەین لە بایرن میونشن وەک دوو بژاردە لە لیستی تۆکمەکردنی هێڵی هێرشبردندا
دایان ناون و لە ئەگەری شکست هێنان لە کڕینی تۆرام ئەوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک
لەو دوو یاریزانە دەدەن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە
بەشداری 29 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.