ئینریکی: قسەکانی دێمبێلی هیچ بایەخێکیان نییە

PM:11:56:16/02/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە قسەکانی دێمبێلی هیچ بایەخێکیان نییە و ئەوان بیر لە بەرژەوەندی یانەکەیان دەکەنەوە.

پێش رووبەڕووبوونەوەی مۆناکۆ لە چامپیۆنز لیگ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان باسی لە لێدوانەکانی دێمبێلی کرد و تێیدا وتی: ئەم قسانە لای من هیچ بایەخێکیان نییە؛ ئێمە پێویستە بۆ یانەکە یاری بکەین نەک تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆمان بکەینەوە.

 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە یانەکەی راهاتووە لەگەڵ ئەو دەنگۆ و قسانەدا، و رێگە نادات سەرنجی تیپەکەی تێکبچێت.

سەبارەت بە شێوازی یاریکردن و رەخنەکان لەسەر گۆڵنەکردن، ئێنریکی جەختی کردەوە کە دەستبەرداری فەلسەفەکەی نابێت و وت: ئەگەر هەلی زۆری گۆڵکردن دروست بکەین، واتە ئێمە لە ڕکابەرەکەمان باشترین و بەم ڕێگەیە بەردەوام دەبین.

هەروەها بە گاڵتەجاڕییەوە وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە هەڵەی گۆڵپارێزەکان باسی لەوەسکرد، بەبێ گۆڵپارێز یاریدەکەن، چونکە لە ئێستادا هیچ گۆڵپارێزێک حەز ناکات لەم یارییەدا بێتە ناو یاریگا.

 ئێنریکی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و سڕینەوەی یادەوەری تاڵی شکستەکەی وەرزی رابردوو، بە متمانەیەکی تەواوەوە دەچنە یاریگای مۆناکۆ و لەپێناو سەرکەوتندا دەجەنگن.