PM:11:19:16/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا هیلال بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە وەحدەی بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، هیلالی سعودیە میوانداری وەحدەی ئیماراتی کرد.
لە تایمی یەکەم، نونێز لە خولەکی 19 بە لێدانی سەر گۆڵێ پێشکەوتنی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 32 دیارا ئەنجامەکەی بۆ وەحدە یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هیلال باشتر بینرا و پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکی برد و توانیشان لە خولەکی 77 لەڕێی نونێزەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی هیلالییەکان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش، کوڕانی سیمیۆنی پاش ئەنجامدانی هەشت یاری بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ و بە پێشەنگ گەیشتنە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، وەحدەش بە پلەی چوارەم گەیشتە هەمان قۆناغ.