PM:10:20:16/02/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپنای ناوبژیوانی یاری نێوان یۆڤانتۆس و ئینتەر
بۆ زیاتر لە مانگێک راگیرا و هەڕەشەش لە خێزانەکەی کراوە.
بەهۆی هەڵە کوشندەکان و بڕیارە مشتومڕاوەییەکانی
لە یاریی لوتکەی نێوان ئینتەر میلان و یوڤێنتوس، فێدێریکۆ لاپنا، ناوبژیوانی
ئیتاڵی، بە بڕیاری لیژنەی ناوبژیوانان لانی کەم بۆ ماوەی مانگێک لە بەڕێوەبردنی
یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دوورخرایەوە.
ئەم سزایە دوای ئەوە هات کە جانلوکا ڕۆکی، سەرۆکی
لیژنەی ناوبژیوانان، دانی بەوەدا نا کە دەرکردنی کالۆلۆی یاریزانی یۆڤانتۆس بە
کارتی سوور هەڵەیەکی گەورە بووە و ئاستی تیمی ناوبژیوانیی لەو یارییەدا بە نەرێنی
هەڵسەنگاند.
جگە لە
سزای وەرزشی، لاپنا و خێزانەکەی کەوتوونەتە ژێر فشارێکی دەروونیی قورسەوە؛ چونکە
دوای یارییەکە نامەی هەڕەشەی کوشتنی ترسناک بۆ خۆی و هاوسەر و کچە بچووکەکانی
نێردراوە.
ئەم ناوبژیوانە کە لە دەرەوەی وەرزش پارێزەرە،
سکاڵای یاسایی لەلای پۆلیس تۆمار کردووە دژی ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
هەڕەشەیان لێکردووە.
لیژنەی ناوبژیوانان پێیان وایە ئەم دوورخستنەوەیە
دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی بۆ لاپنا و کەمکردنەوەی ئەو گرژییە زۆرەی کە لە دەوری
دروست بووە، چونکە لە ئێستادا بەهۆی هەڵەکەی و کاردانەوەکانەوە لە بارودۆخێکی
دەروونیی ناجێگیردا دەژی.